nadiya-lutfi.jpg

نادیە لوتفی کۆچی دوایی کرد

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی میسڕی نادیە لوتفی رۆژی سێ شەممە 4/2/2020 لە تەمەنی (83) ساڵیدا لە نەخۆشخانەى معادى لە شارى قاهیرە دوای ململانێیەکی زۆر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، نادیە لوتفى لە ماوەى رابردوودا چەند جارێک تووشى بووە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە تا دواهەمین جار هەر لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کرد.

دەرهێنەری بەناوبانگ (رەمسیس نەجیب) بەهرەی نادیە لوتفی ئاشکرا کرد و لە سینەمای میسریدا کاری نواندنی پێکرد و ناوی لێنا نادیە لوتفی، هەروەها توانی رۆڵی گەورە ببینێت لە سینەمای میسریدا و لە چەندین فیلم و دراما و شانۆدا رۆڵى سەرەکى بینییوە.

نادیە لوتفی لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: بۆلا محەمەد لوتفى شەفیق.

- پیشەى هونەرى: ئەکتەر

- لە رۆژى 3/1/1937 لە گەڕەکى عابدین لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/2/2020 لە تەمەنى (83) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە