Kteb_Aso.jpg

لەدواى چلەکەى کتێبەکەى بڵاودەکرێتەوە

دواى چل رۆژ لەدواى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد ئاسۆ عومەر سوارە جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ لە مەراسیمێکدا کتێبەکەى بڵاودەکرێتەوە.

وا بڕیارە رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠ 10/2/2020 کاژێر (3:30)ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی کتێبی (سلێمانی و خاکی) لەئامادەکردن و نوسینی هونەرمەندى کۆچکردو ئاسۆ عومەر سوارە بڵاوبکرێتەوە.

کتێبەکە، ئەلبومێکی وێنەیی دیکۆمێنتەریی مێژووییە لەسەر شاری سلێمانی لە نێوان ساڵانی ١٧٨٤، کە ساڵى بنیاتنانیەتى بۆ ساڵى 1991 کە ساڵى راپەڕینى یەکجارى خەڵکى باشوورى کوردستانە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە