Baran.jpg

رۆمانى باران بڵاودەکرێتەوە

رۆماننووسى گه‌نجى کورد په‌شێو حه‌مه‌ده‌مین، نوێترین رۆمانى خۆى به‌ناوى (باران) ته‌واو کردووه‌ و بڕیاره‌ ماڵى وه‌فایی بۆى چاپ بکات.

په‌شێو حه‌مه‌ده‌مین لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک لە ژێرناونیشانى (باران تەواو بوو...) هەواڵى نوێترین بەرهەمى خۆى بڵاوکردۆتەوە، لەسەرەتاى نوسینەکەدا دەنوێست: " زیاتر لە حەوت مانگە بە خۆیەوە سەرقاڵی کردووم. بۆ من گرنگ نییە چەندم نووسیوە، بەڵکو ئەوە گرنگە چۆنم نووسیوە. چونکە من پێم وایە هەر نووسەرێک تەنها بنوسێت لە پێناو ئەوەی نووسینی هەبێت، سەرەنجام دەیکات بە مرۆڤێکی پۆپۆلیست و ئەوەی دایدەڕێژێت و بە خوێنەرەکانی دەڵێت، تەنها قسەو باسی ڕۆژن و لە دنیای ئەدەبدا بایەخێکی ئەوتۆی نابێت".

دەقى نوسینەکە وەکخۆى:

باران تەواو بوو...

زیاتر لە حەوت مانگە بە خۆیەوە سەرقاڵی کردووم. بۆ من گرنگ نییە چەندم نووسیوە، بەڵکو ئەوە گرنگە چۆنم نووسیوە. چونکە من پێم وایە هەر نووسەرێک تەنها بنوسێت لە پێناو ئەوەی نووسینی هەبێت، سەرەنجام دەیکات بە مرۆڤێکی پۆپۆلیست و ئەوەی دایدەڕێژێت و بە خوێنەرەکانی دەڵێت، تەنها قسەو باسی ڕۆژن و لە دنیای ئەدەبدا بایەخێکی ئەوتۆی نابێت.

لە باراندا، عیشق و ئەوینی نێوان مرۆڤەکان پانتاییەکی زۆری گرتووە. تێیدا ڕووداوگەلێکی زۆر هەن، کە دەتوانیت لە ماوەی ئەو سالانەی ڕژێمی بەعس و دەسەلاتی کوردی حوکمی ناوچەیەکەیان کردووە، ژیانی هەرتاکێکی عێراقی بە گشتی و کورد بە تایبەتی بخوێنیتەوە.

ئامانجی سەرەکی من لەم ڕۆمانەدا، گەیاندنی هەموو ئەو تراژیدیا و کۆژانانەیە کە بەسەر گەلی کورد و گەلانی تری عێراقدا هاتوون، تا دنیای دەرەوە بزانن کە ئەم ناوچەیە چەندە ناشرینە بۆ ژیان و تێبگەن کە ئێمە زیاتر لە نیو سەدەیە چۆن بێ حورمەت کراوین تێیدا.

لە ماوەیەکی نزیکدا " باران " لە ڕێگەی ماڵی وەفاییەوە بە چاپ دەگات.

هیوادارم ئەو بەرهەمە بێت، کە جێگای ڕەزامەندی خوێنەران و ئەدەبدۆستان بێت.

براتان

پەشێو حەمەد ئەمین


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە