Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 9/2

- لە رۆژى 9/2/1867 ناتسومه‌ سوسیکی، رۆماننوس و شاعیرى یابانی لە دایکبووە، لە رۆژى 9/12/1916 لە تەمەنى (49) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1881 دۆستۆیڤسکی (فیۆدۆر میخایلۆفیچ دۆستۆیڤسکی)، فەیلەسوف و نووسەر و رۆژنامەنووسی روسی لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پترسبۆرگ لە روسیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/11/1821 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، بە یەکێک لە گەورەترین رۆماننوسەکانی جیهان دادەنرێت، لە تەمەنى منداڵیدا خەریکى خوێندنەوەی بابەتى ئەدەبی وەک چیرۆک و ئەفسانە روسیەکان بووە، لەچلەکانی تەمەنیدا یەکەم رۆمانی بە ناوی (هەژاران) نووسى، بە نوسینى ئەم رۆمانەش ناوی چووەر ریزی نووسەرەکانی ناوەندی سانت پترسبۆرگەوە، لە ساڵى 1849 بە هۆی پەیوەندیکردن بە ناوەندی بێتراشیفسکی دەستگیرکراوە و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، دواتر بڕیارەکەی بۆ کەمکرایەوە بۆ (4) ساڵ زیندانی و کارکردن، لەگەڵ (6) ساڵ سەربازی لە وڵاتی بێگانە، کتێبەکانی بۆ (170) زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون و کاریگەری لەسەر چەندین نووسەر و کەسایەتی سەردەمی خۆی و دوای خۆی هەبووە لەوانە، ژان پۆڵ سارتەر، فریدریک نیچە،  ئێنتوانت چیخۆف، ئەلیکسەندەر سۆلجنیتسین و چەندانى دیکە.

- لە رۆژى 9/2/1925 ساڵح مەهدى، ئاوازدانەر و مۆسیقارى تونسى کە ناسراوە بە (زریان) و ناوى تەواوى (ساڵح عەبدولڕەحمان محەمەد مەهدى شەریف)ە، لە تونس لە دایکبووە، لە رۆژى 12/9/2014 لە تونس لە تەمەنى (89) ساڵى کۆچى دوایى کرد، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بوو لە بوارى موزیک لە زانکۆى پواتى لە وڵاتى فەڕەنسا.

- لە رۆژى 9/2/1930 رەفیق سبیعى، ئه‌کته‌ری سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە رۆژى 5/1/2017 لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1940 ناجی جه‌بر، ئه‌کته‌ری سوری لە شارى سویدا لە دایکبووە، لە رۆژى 30/3/2009 لە تەمەنى (69) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى9/2/1941 عەسام عەبەجى، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق دایکبووە، لە رۆژى 24/11/2014 لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1945 مایا فارو (Mia Farrow)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1956 نەبیل فارۆق، ئەدیب و نوسەرى میسرى لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1958 ئەمریتا سینج، ژنه‌ ئه‌کته‌ری هیندى لە ویلایەتى بنجاب لە هندستان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1973 زین عەمر، گۆرانیبیچژى لوبنانى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1976 بیرسی فایت، موزیکیان و ئاوازدانەرى ئه‌مریکی لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ئینسینۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/4/1908 لە شارى تۆرنتۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1979 زانج زیی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری چینی لە شارى پەکین لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1980 مورسی جه‌میل عه‌زیز، شاعیری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى زقازیق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/6/1921 لە شارى زقازیق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1981 کفاح خەوز، ئەکتەرى سورى لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1983 جەوهەرە، ژنە ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2006 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/1989 ئۆسامو تیزوکا (Osamu Tezuka)، هونەرمەندى مەنەگایابانى لە تەمەنى (61) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى تۆکیۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1928 لە تاکارازوکاى شارى هیوگۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 9/2/1996 عادل ئه‌دهه‌م، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/3/1928 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 9/2/2009 عه‌بدولخاق موختار، ئه‌کته‌ری عێراقی لە تەمەنى (48) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە