Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/2

- لە رۆژى 10/2/1755 مونتسکیو (شارل لوى دى سیکۆندا - Charles Louis de Secondat)، فه‌یله‌سوف و رۆماننوس و نوسەری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/1/1689 لە شارى پۆردۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/2/1837 ئه‌لکسه‌نده‌ر پوشکین، شاعیری روسی لە تەمەنى (38) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سانت بتروسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/6/1799 لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/2/1890 بوریس باسترناک، رۆماننوس و شاعیر و نوسەر و شانۆنوس و موزیکیانی روسی لە شارى مۆسکۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 30/5/1960 لە تەمەنى (70) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 10/2/1898 برتولت بریشت (Bertolt Brecht)، شاعیر و شانۆنوس و نوسەر و دەرهێنەری ئه‌ڵمانی لە شارى ئۆگسبۆرگ لە دایکبووە، لە رۆژى 14/8/1956 لە تەمەنى (58) ساڵى بەنەخۆشى جەڵتەى دڵ لە شارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1923 نه‌عیمه‌ وه‌سفی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە شارى دیرۆت لە دایکبووە، لە رۆژى 7/8/1983 لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1949 عەبدولجەبار کازم، ئەکتەرى عێراقى لە شارى کوت لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1996 لە تەمەنى (47) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1954 ئەلسى فرنینى، ژنە ئەکتەرى لوبنانى لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1960 سەعید تەقیەدین، شانۆنوس و نوسەرى کورتە چیرۆکى لوبنانى لە تەمەنى (56) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە دورگەى سان ئەندریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/5/1904 لە شارى بعلقین لە دایکبووە،

- لە رۆژى 10/2/1967 لورا دیرن (Laura Dern)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1976 کیلی هاویس (Keeley Hawes)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1985 محەمەد ساڵح شمسە، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1905 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/2/1991 ئیمار وبرتس (Emma Roberts)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/2/1992 حیکمه‌ت وه‌هبی، ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/1/1952 لە گوندى بتمە لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/2/1992 ئه‌لیکس هیلی (Alex Haley)، رۆماننوس و نوسه‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (71) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى سیاتل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 11/8/1921 لە شارى ئساکا لە ویلایەتى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/2/2005 ئەرسەر میلەر (Arthur Miller)، نوسەر و رۆماننوسى ئەمەریکى لە تەمەنى (89) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لەشارى روکسیرى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/10/1915 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە