Kner.jpg

ئێوارەیەکى ئارام لەگەڵ خوێندنەوەى شیعر و ئاواز و نامەکانى خۆشەویستى

بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى لە ئێوارەیەکدا شیعر و ئاواز و نامەکانى خۆشەویستى ئاوێزانى یەکتر دەکات.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 13/2/2020 کاژێر (4)ى ئێوارە لە مۆزەخانەى ئەمنە سورەکە – هۆڵى یەڵمازى گۆناى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى لەژێرناونیشانى (ئێوارەیەکى ئارام لەگەڵ خوێندنەوەى شیعر و ئاواز و نامەکانى خۆشەویستى) بەبەشدارى هەرەیکە لە (کنێر عەبدوڵڵا، کەژاڵ ئەحمەد و چۆمان هەردى)، ژەنیاران (ئالان عارف و گۆڤەند عەبدوڵڵا) سازبکات.


ئەم بابەتە 119 جار خوێندراوەتەوە