Shwan.jpg

شوان ئەحمەد، لە مساڵدا 20 کتێب چاپدەکات

نوسەر و وەرگێڕى کورد (شوان ئەحمەد) لە ساڵى 2020 بیست (20) کتێب چاپدەکات.

نوسەر و وەرگێڕى کورد (شوان ئەحمەد) لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک هەواڵى بەچاپ گەیاندنى (20) کتێبى لە ساڵى 2020 راگەیاند، هەروەک لە واڵەکەیدا هاتووە: "بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەنددا، لەم مانگەوەو تاکۆتایی ساڵ، بیست کتێبم بۆ چاپ دەکەن.. وەک سەرەتایەکیش بۆ مانگەکانی شوبات و ئازار، ئەم پێنچ کتێبە یەک بەدوای یەک بڵاودەبنەوە:

١ - دەربارەی فەلسەفەی هیگڵ و هایدیگەر، چاپی یەکەم.

٢ - ترۆپکی نائومێدی، چاپی سێیەم.

٣ - ژیانم یەک بینە دڵشکان بوو، چاپی یەکەم.

٤ - نانی ڕووت و شتی تریش، چاپی یەکەم.

٥ - نەفرەتی نانی ڕووت، چاپی دووەم".


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە