Qadry.jpg

رۆمانى گۆڕەشارى سەید قادر هیدایەتی چاپدەکرێت

بەپێى هەواڵێکى چاپەمەنى خانى نوێترین ڕۆمانی سەید قادر هیدایەتی بەناونیشانی گۆڕەشار لەژێر چاپ دایە.

چاپەمەنى خانى بڵاویکردۆتەوە کە نوێترین بەرهەمى سەید قادر هیدایەتی رۆمانێکە بەناونیشانی گۆڕەشار، کە ئێستا لەژێر چاپدایە، رۆمانەکە لە دووتوێى (203) لاپەڕە دایە.

سەید قادر هیدایەتی لە چەند دێرێکدا:

پیشەى ئەدەبى: رۆماننوس.

رۆمانەکانی چەندین جار چاپکراونەتەوە و چەندین لێکۆڵینەوەی لەبارەوە نووسراوە.

بۆ ماوەى چەند ساڵێک بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئەدەبی روانە بوو.

لە ئێستا لە شارى بۆکان دەژی.

چەندین بەرهەمى چاپکراوى هەیە، لەوانە:

دەنگی نوختە، نۆڤلێت، دووجار چاپ.

تۆقی عەزازیل، ڕۆمان، سێ جار چاپ.

گابۆڕ، ڕۆمان، چوار جار چاپ.

بەردێک لە بەردێک، کۆمەڵە وتار.

نەسری کوردی و گۆڕانی فۆرم، ڕەخنە و لێکۆڵینەوە.

خاوەنی دەیان وتار و کورتە چیرۆک.


ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە