Jami.jpg

کفنێک بۆ نیهاد جامی

نوسەر و شانۆکارى کورد نیهاد جامى نوێترین کتێبى خۆى بەمزوانە چاپدەکات.

جامى، لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک مژدەى بڵاوکرادنەوەى نوێترین کتێبى خۆى راگەیاند بەناونيشانى (کفنێک بۆ نیهاد جامی)، هەروەک لە واڵەکەیدا هاتووە: "(کفنێک بۆ نیهاد جامی) ناونیشانی تازەترین کتێبی چاپکراوم دەبێت، بەم نزیکانە دەکەوێتە ژێر چاپ، کتێبەکە بریتیە لەکۆمەڵە شانۆنامەیەکە کە بەشێکیتری دنیا شانۆییەکەی من پێک دێنن".

بەچاپکردنى ئەم کتێبە، نوسەر دەبێتە خاوەنى (17) کتێبى چاپکراو، (17) کتێبى دیکەى چاپنەکراوى هەیە، کە هەریەکێک لەمانەش ئامادە کراون بۆ چاپ، بەڵام بەپێى بەداواچوونەکانى سایتى گەلاوێژ، بەرهەمەکانى لەو چەشنە پێویستى بەکاتى زیاتر و خەرجى و چاپخانە هەیە، بەتایبەتى کە ئێستاکە نوسەر بەهۆرکارى زۆر تایبەت لە تاراوگە ژیان بەڕێدەکات.

سایتى گەلاوێژ پیرۆزبایى کارە زێڕینەکانى لێدەکات و بەهیواین سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانى لە کتێبخانەى کوردیدا ببینرێت.

نیهاد جامى لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 5/5/1972 لەگەرەکی ئەمام عەلی بەگی شاری کەرکوک لە دایکبووە.

- نوسەر و شانۆکارى کوردە.

- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.

- دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە.

- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.

- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.

- ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.

چەند بەرهەمێکى چاپکراوى هەیە، لەوانە:

1- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).

2- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).

3- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).

4- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

5- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

6- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).

7- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).

8- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).

9- گوتاریڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).

10- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

11- شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).

12- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

13- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).

14- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتەڕۆمان).

15- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).

16- کچەی خوێنەر (نۆڤلێت" ).

(18) هەژدە کتێبى چاپنەکراوى هەیە و ئامادەن بۆ چاپکردن ئەوانیش: (کارینا، دەستنووسی کتێبێک، کۆمەلگا و شانۆ، کفنێک بۆ نیهاد جامی، خوێنزانی جەنگەل، دەمامکەکانی نووسین، شانۆناسی، فەلسەفەی شانۆ، شانۆی فەلسەفی، ئامادەبوونی ماڵ لەشانۆدا، شانۆی نوێی پۆڵەندی، کولتور و کۆمەڵگا، دەقناسی، تازەگەری و وەهمەکانی، گفتوگۆ و تێکست، عەشق پڕۆسەیەک بۆ نووسینەوەی خود، سینەمای نوێی ئێرانی و مەرگی عەلی وەردی).


ئەم بابەتە 232 جار خوێندراوەتەوە