Aram.jpg

جیهانی خوێندنەوە، هەنگاوە کردارییەکانی بە کولتووکردنی خوێندنەوە

جیهانی خوێندنەوە،  هەنگاوە کردارییەکانی بە کولتووکردنی خوێندنەوە، نوێترین کتێبی نوسەرى کورد (ئارام سدیق)ە و لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند بڵاوکرایەوە.

هەروەک نوسەر لە واڵى تایبەتى خۆى باسى لێوە دەکات، ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک دێت، کە بەشی یەکەم تەرخانە بۆ هەنگاوە کردارییەکانی بەکولتوورکردنی خوێندنەوە لە چوار قۆناغی جیادا، کە ئەوانیش (پەروەردە، خێزان، کۆمەڵگە و میدیا)ن، هاوکات بە شێوەیەکی ورد و کرداری هەموو ئەو هەوڵانە خراونەتە ڕوو کە بە شێوەیەکی پراکتیکی هەنگاون بۆ بەکولتوورکردنی خوێندنەوە. بەشی دووەم تەرخانە بۆ پەیوەندیی مرۆڤ و کتێب، کە تێیدا تیشک خراوەتە سەر کاریگەریی کتێب لەسەر مرۆڤ. بەشی دواتر تەرخان کراوە بۆ پەیوەندیی خوێنەر و جیهان و لە ڕێی چەند وتارێکەوە چەشنەکانی خوێنەر و کاریگەرییی خوێنەر و گرنگیی خوێندنەوە خراوەتە ڕوو....".


ئەم بابەتە 134 جار خوێندراوەتەوە