zhnakanwlatyanniya.jpg

ژنەکان وڵاتیان نییە

ڕۆمانی ژنەکان وڵاتیان نییە لە نوسینى (ئەژین عەبدولخاڵق) بڵاوکرایەوە.

ڕۆمانی ژنەکان وڵاتیان نییە، باس لە رووحی ژن و مەینەتیەکانی ژن دەکات، ماردین ئیبراهیم پێشەکى بۆ نوسیوە، هەروەک لە بەشێکى پێشەکیەکەدا هاتووە: "بۆمن ئەم رۆمانە زیاتر وەستانە لەسەر پرس و گرفتى ناسنامە، کێشەى کەسێک کە لەناو ناسنامە جیاوازەکانى خۆیدا پەرت بووە، لەنێوان شوێن و یادەوەریدا پارچە پارچە بووە. کاراکتەرى سەرەکى خەونێکى هەیە، پێى وایە بە راکردن لە جوگرافیاى سروشتى و کۆمەڵایەتى خۆى بەخەونەکەى دەگات، وایدەبینێت کە راکردن لە وشێن دەیخاتە ناو ئارامیى و ئاسوودەیى، بەڵام کاتێک بۆى دەردەکەوێت کە کێشەى ئەو زۆر لە مەسەلەى شوێن قوڵترە، بۆیە تا زیاتر لە شوێنى فیزیکى و ریاڵ دوور دەکەوێتەوە زیاتر دەکەوێتە ناو تۆڕەکانى شوێن، بەڵام ئەمجارەیان شوێن وەک دۆخێکى سایکۆلۆجى، ئەو کە ژنێکە بە کوڕێکى رادەکات، بەڵام هەموو رابردوو بەدوایەوەیە، دواجار تێدەگات کە ئەو لە چاڵى ڕەشى شوێنى جوگرافى رایکردووە و کەوتۆتە ناو چاڵى رەشى یادەوەرییەوە، ئەمەش وا دەکات بۆ ئەبەد بەغەریبى بمێنێتەوە".


ئەم بابەتە 288 جار خوێندراوەتەوە