Aram_Mohammed.jpg

ڕۆژێک لەو ساڵە هەڵدەگرم

دوای ئەوەی لەشارى هەولێر مەراسیمی بڵاوکردنەوەى رۆمانى (رۆژێک لەو ساڵە هەڵدەگرم) ئەنجامدرا، لە شارى سلێمانیش مەراسیمى بڵاوکردنەوەى بۆ دەکرێت.

وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 13/2/2020 کاژێر (3)ى پاشنیوه‌ڕۆ لە کتێبخانه‌ی ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند لە شارى سلێمانى ڕێوڕەسمی واژۆکردن و ناساندنی رۆمانی (ڕۆژێک لەو ساڵە هەڵدەگرم)  لە نووسینی ئارام محەمەد، بە ئامادەبوونی نووسەر خۆی لەگەڵ چەند سەرنجێکی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) لە سەر ڕۆمانەکە بەڕێوەبچێت.

ئارام محه‌مه‌د لە چەند دێرێکدا:"

- ناوى تەواوى: ئارام محه‌مه‌د عەبدولڕەحمان

- پیشەى ئەدەبى: ڕۆماننووس

- لە رۆژى 25/10/1984 لە ناحییه‌ی بالیسان سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر لە دایکبووە.

- لە ساڵى 1998 خوێندنى سەرەتایى لە خوێندنگاى سه‌روچاوه‌ی تێکه‌ڵاو تەواو کردووە.

- لە ساڵى 2004 خوێندنى ناوەندى و ئامادەیى لە خوێندنگای (ئاراسن) له‌ شارۆچکه‌ی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به‌ رانیه‌ تەواو کردووە.

- لە ساڵى 2008  بڕونامەى به‌کالۆریۆسی له‌ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی دهۆک وه‌رگرتووه‌.

- لە ساڵی 2012 خەڵاتی لاوی ساڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ بواری ڕۆمان وەرگرتووە.

- لە ساڵی 2013 بۆ چیڕۆکی (دەزگیرانی گۆڕستان) لە ڤیستیڤاڵی هەتاو بۆ ئەدەبی گەنجان خەڵاتی دووەمی چیڕۆکی وەرگرتووە.

- لە ساڵی 2014 بۆ چیڕۆکی (زمانی دیوار) خەڵاتی یەکەمی ڤیستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ بواری چیڕۆک وەرگرتووە.

- لە زۆربە ی ڕۆژنامه‌ و پاشکۆ ئەدەبییەکانی کوردستان، چیرۆک و وتاری ئه‌ده‌بی بڵاوکردۆ‌ته‌وه‌.

خاوەنی چەند ڕۆمان و کۆمه‌ڵه‌ چیڕۆکە بەناوەکانى:

- سه‌مای سڕبوون، رۆمان، 2012.

- خه‌وتوو، رۆمان، 2014.

- مه‌رگی مێژوونووس، رۆمان، 2016.

- ده‌رگه‌کانیش هیلاکن، چیرۆک، 2018.

- رۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم، رۆمان، 2020.


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە