Barznji.jpg

شووشەی دڵ

فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی

کە ڕۆیشتی
گوێت لە هاڕە ی دڵم نەبوو
کاتێ شکا ؟
گوێت لە نزای
پەپوولەی ڕۆحی من نەبوو
چۆن کەوتنە هاوارو تکا ؟
تەنیا ساتێکیش ڕانەمای
تا لە قەڵای
دڵ ڕەقیتەوە نەڕوانی ؟
تازە تۆ هەرگیز ناتوانی
هەر ناتوانی
شووشەی دڵم کۆبکەیتەوە
لە دوای ورد بوون و شکانی

. ۱ / ۷ / ٢٠١٧


ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە