Adonys.jpg

نوزانەوەى هەوا

ئەدۆنیس - وەرگێڕانى : تەلعەت تاهیر

کوشتن ببووە مەمکێکى بەیروت ، خوێنیش مەمکەکەى دیکەى بوو ،

لە نێوانیاندا من فێر دەبووم : چۆن کات بەخێو بکەم .

لە شەقامەکان ، هەنسکى شڵەقانى خوێن لە ئەوى نادیاردا قوڵپدەدا .

ئاگر گوتى : خۆڵەمێش دەکەمە پەیامبەر .

خۆڵەمێش گوتى : پەیامم نانوسم .

با گوتى : من شایەتم .

زریانێکە ، تیایدا دەستە بڕاوەکان پەرش و بڵاودەبنەوە ،

ئەو سەرانەیش کە گەردنیان ناناسنەوە ،

تیشک هاوارى دەکرد و هاناى بۆ سێبەر دەبرد .

جوانترین چرا ئەوانەن کە دەیاندەگیرسێنین ،

نەک بۆ ئەوەى روناکى ببینین ،

بەڵکو بۆ ئەوەى سێبەر بناسین .


ئەم بابەتە 113 جار خوێندراوەتەوە