Hanar.jpg

ئەمڕۆ، چاپی‌ نۆیه‌می‌ ڕۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا بڵاوکرایه‌وه‌

ئەمڕۆ هەینى 14/2/2020 چاپی‌ نۆیه‌می‌ ڕۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا لە نوسینى نووسه‌ر و ڕۆماننووس (به‌ختیار عه‌لی) بڵاوکرایه‌وه‌.

بەختیار عەلى نوسەر رۆماننوس لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک هەواڵى بڵاوکردنەوەى چاپی‌ نۆیه‌می‌ ڕۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیاى بڵاوکردەوە، هەروەک لە هەواڵەکەدا هاتووە: "چاپی‌ نوێی‌ (دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا) له‌ڕێگه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ڕۆشنبیریی‌ ڕه‌هه‌نده‌وه‌ دابه‌شده‌کرێت و له‌ کتێبخانه‌ و کتێبفرۆشییه‌کان ده‌ستده‌که‌وێت. تابلۆی‌ به‌رگی‌ ڕۆمانه‌که‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ئامانج ئه‌مین)ـه‌وه‌ دروستکراوه‌ و له‌ قه‌باره‌ی‌ 360 لاپه‌ڕه‌دا له‌ (چاپخانه‌ی‌ کارۆ) چاپکراوه"‌.

دواهه‌مین هه‌ناری‌ دونیا، یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین ڕۆمانه‌کانی‌ (به‌ختیار عه‌لی)» و جگه‌ له‌ سۆرانی‌ و شێوه‌زاری‌ کرمانجی‌، تائێستا بۆ زمانه‌کانی‌ (ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی‌، عه‌ره‌بی‌ و فارسی)" وه‌رگێردراوه‌ و چه‌ندینجار چاپکراونه‌ته‌وه‌.


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە