Gaziza.jpg

بۆ "پاشای ره‌نگه‌كان"

شه‌هێن سابیر

دوو هونه‌رمه‌ند دوو مرۆڤی مه‌زن، ته‌مه‌نێكه‌ له‌خزمه‌ت هونه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌دان.. نمونه‌ی جوانترین ژن‌و مێردو خێزانێكن كه‌ چه‌ند هاورێ ‌و هاوكارو ‌و هونه‌ر په‌رستن له‌نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا..

به‌ڵێ هه‌روه‌ك گه‌زیزه‌ خۆی ده‌لێت ئه‌و" پاشای ره‌نگه‌كانه‌و هاورێی سروشته‌" ئه‌و ته‌نها هونه‌ره‌كه‌ی له‌خزمه‌ت هونه‌ردا نییه‌ به‌ڵكو په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانی پێیه‌.. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه‌ ده‌سته‌كانی پڕن له‌ داهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دی سروشت ره‌نگ ده‌كات ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ ئاشتی خه‌وێكی قوڵی مرۆڤه‌ .. ده‌یه‌وێت ئه‌و مانایه‌ به‌رهه‌م بهێنێ كه‌ هه‌میشه‌ هونه‌ر له‌هه‌وڵی له‌ناوبردنی تاریكیه‌كاندایه‌ و ره‌نگه‌كانی ده‌كاته‌ سومبولێك بۆ په‌یامی ئاشتی بۆ كوردستان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سروشدا بانگه‌وازی (ئاشتی بۆ كوردستان) ده‌كه‌ن..

هه‌روه‌ك هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات له‌یه‌كێك له‌و چاووپێكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجاممداوه‌ ده‌ڵێت: "پرۆژه‌ی (ئاشتی بۆ كوردستان) له‌ ناوچه‌ی پیره‌ر بیرۆكه‌یه‌ك بوو كاتێك له‌ نێوان سلێمانی‌و هه‌ولێر هاتووچۆم ئه‌كرد به‌ هۆیشه‌ری براكوژی پێیان ئه‌وت (ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو) كاتێك سه‌رنجی ئه‌و به‌رده‌ گه‌ورانه‌ یان ئه‌و شاخانه‌م ئه‌دا له‌ جیاتی ببێته‌ شوێنی سه‌یرانگه‌‌و خۆشی به‌داخه‌وه‌ بووبووه‌ سه‌نگه‌ری دژبه‌یه‌ك بۆیه‌ كردمه‌ تابلۆیه‌كی گه‌وره‌‌و ویستم ئه‌و پانتاییه‌ به‌و ره‌نگه‌ جوانانه‌ به‌یه‌كیانه‌وه‌ ببه‌ستمه‌وه‌"
له‌ دڵه‌وه‌ غه‌مبارو نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند (ئیسماعیل خه‌یات)م، چاوه‌رێی هه‌والی باشبون ‌و زوو هه‌ستانه‌وه‌یده‌كه‌م ئه‌گه‌رچی مایه‌ی شه‌رمه‌ بۆ به‌شێك له‌ میدیاكان ‌و گه‌ره‌لاوژه‌ی سۆشیال میدیا كه‌ له‌به‌ر سیاسه‌تی هه‌رزه‌ییان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ فه‌رامۆش ده‌كه‌ن‌و تا ساغ ‌و ته‌ندروستن و له‌ ژیانن به‌ هه‌والێكیش كاتیان ناده‌نێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ جێی بایه‌خی میدیا جیهانیه‌كانن ‌و ئه‌و له‌سه‌رئاستی نێوده‌وله‌تی خۆیی ناساندوه‌ و بۆئه‌وه‌ی شوناسی كوردبوون ببه‌خشێت!


ئەم بابەتە 168 جار خوێندراوەتەوە