Marj.jpg

تەنها ئەمشەو و بەیانى کات ماوە

بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەى بابەتیان ناردووە، یاخود دەیانەوێت بابەت بۆ (23)یەمین فێستیڤاڵى گەلاوێژ بنێرن، تکایە سەرنج بدەن، کەوا تا ئەمڕۆ ئێوارە وەڵامى سەرجەم ئیمەیلەکان دراوەتەوە، ئەوانەشى کە لە ئێمە و هاوکارمان پرسیار دەکەن کە وەڵامیان پێنەگەیشتتووە، ئێمە ئەوان دڵنیا دەکەینەوە بۆیە وەڵامیان بەدەست نەگەیشتووە، چونکە لە بنەڕەتدا هیچ بابەتێکیان بۆ ئێمە نەناردووە، چەند بەڕێزێک وێنەى ئیمەیڵیان لە مەسنجەرەوە بۆ ناردووین کە بابەتیان ناردووە و ئەمەش وەکو بەڵگە نیشان دەدەن، بەڵام لە بنەڕەتدا کێشەى لە ئیمەیلەکەى خۆیدا هەیە و هیچ بابەتێکیان بۆ ئێمە نەهاتووە، بۆیە بۆ ئەوکاتەى لەبەردەستدا ماوە دەتوانن لە رێگەى ئیمەیلى دیکەوە بابەتەکانین بنێرن.

بەڕێزان.... پێویستە سەرجەم بابەتەکان بە وۆرد بنێرن نەک بە پى دى ئێف، چونکە ئێمە هیچ دەقێک بەم شێوەیە وەرناگرین.

زۆر گرنگە رەچاوى ڕێنماییەکان بکەن و زیاد لەیەک بابەتمان بۆ مەنێرن، تکایە تەنها یەک شیعر، یان یەک هۆنراوە، یان یەک لێکۆڵینەوە بنێرن، بۆیە هەرکەسێک زیاتر لەیەک بابەتى ناردبێت ئاگادارمان کردۆتەوە تەنها یەک بابەت بنێرن.

سوپاس بۆ هەموتان... سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و بەهیواین هەموومان بەیەکەوە فێستیڤاڵ لەژێر دروشمى (ئاسۆ دەدرەوشێتەوە) سەربخەین...

لیژنەى وەرگرتنى بابەتەکانى (23)یەمینى فێستیڤاڵى گەلاوێژ


ئەم بابەتە 600 جار خوێندراوەتەوە