Biry.jpg

بیری ئاشو زەردەشت و ئاینی یارانی بڵاودەکرێتەوە

مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (بیری ئاشو زەردەشت و ئاینی یارانی) لە کتێبخانەی مەم و زین لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت.

وا بڕیارە رۆژى 18/2/2020 مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (بیری ئاشو زەردەشت و ئاینی یارانی) لە نوسینی (میهرداد قەدردان) و وەرگێڕانی (غەریب پشدەری) لە کتێبخانەی مەم و زین لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت.

لە بارەى کتێبەکەوە لە چەند دێرێکدا هاتووە: "زەردەشت و یارانی، لە ئاینێکەوە بۆ گۆڕانکاری شارستانیەت و سیستەمی دەسەڵاتی هەزاران ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوواجار هەوڵ و کاریگەری لەسەر قوتابخانەی و فەلسەفەی خۆرئاوایی)یە، لێکۆڵینەوەیەکى وردە لە ئاینی زەردەشت".


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە