Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 16/2

- لە رۆژى 16/2/1848 ئۆکتاف میربو (Octave Mirbeau)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە دایکبووە، لە رۆژى 16/2/1917 لە شارى پاریس لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1883 مارى نۆیل (Marie Noël)، ژنە شاعیر و نوسەرى فەڕەنسى لە شارى ئۆسکار لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 23/12/1967 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى ئۆسکار لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1892 فوئاد ئەبو غانم، شاعیرى لوبنانى لە گوندى کفرنبرخ لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 20/12/1975 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1907 جوزویه‌ کاردوچی (Giosuè Carducci)، شاعیری ئیتالی لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى پۆلۆنیا لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/7/1835 لە شارى پیتەر ئەسانتا لە دایکبووە، لە ساڵى 1906 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 16/2/1917 ئۆکتاف میربو (Octave Mirbeau)، رۆماننوس و شانۆنوس و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە شارى پاریس لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/2/1848 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/2/1923 عسمەت عەبدەلحەلیم، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و گۆرانیبێژی میسری لە شارى مەنسورە لە دایکبووە، له رۆژى 19/1/1993 لە تەمەنى (69) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1925 ئه‌مین فه‌یزی به‌گ، نوسه‌ری ناوداری کورد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1860 لە شارى سلێمانى لەدایکبووە، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له به‌رگی یه‌که‌می شیعری و ئه‌ده‌بیاتی کوردیدا له‌باره‌ی ئه‌مین فه‌یزی به‌گ وتویەتى: "ئه‌مین فه‌یزی به‌گ سه‌ربازێکی زانا و وێژه‌زانێکی سه‌ربازی بووه! ئه‌م به‌هره‌‌یه‌ش به ده‌گمه‌ن له که‌سێکدا کۆده‌بێته‌وه که زانست و وێژه و کاروباری سه‌ربازی به‌ یه‌که‌وه بگرێته‌و خۆ".

- لە رۆژى 16/2/1946 سه‌میر وه‌حید، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە، لە رۆژى 25/4/1997 لە تەمەنى (51) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1957 ئەحلام محەمەد، ژنه‌ ئه‌کته‌ری بەحرێنى لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1971 خالید عجیرب، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/2/1971 ئه‌ماندا هۆلدن (Amanda Holden)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى هامبشیر لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1972 ساره‌ کلارک، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى سانت لویز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/2/1975 کاریس به‌شار، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1976 حسێن سدقی، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (58) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/7/1917 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/2/1987 حەلا رەجەب، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سوری لە دایکبووە، لە ساڵى 2013 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1990 کیس هارینگ (Keith Haring)، نیگارکێشی ئه‌مریکی لە تەمەنى (31) ساڵى لە شارى مانهاتن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/5/1958 لە شارى ریدینگ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/2/1992 سینتیا خەلیفە، ژنه‌ ئه‌کته‌ری لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 16/2/1999 بیۆرن ئەفزیلیوس (Björn Svante Afzelius) گۆرانیبێژو موزیکیانى سویدى لە تەمەنى (52) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى گۆتنبرگ لە سوید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/1/1947 لە شارى هۆسکفارنا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 16/2/2005 سامی سەرحان، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (74) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1930 لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە