janaby)rezdar.jpg

جەنابى رێزدارى نەجیب مەحفوز بڵاودەکرێتەوە

بەرهەمێکى دیکەى نوسەر و رۆماننوسى عەرەب نەجیب مەحفوز دەکرێت بە کوردى.

ناوەندى ئاوێر رایگەیاند، کە بەمزوانە شاکارێکی تری نەجیب مەحفوز بە ناونیشانى (جەنابى رێزدار) کە نوسەر و وەرگێڕى کورد حەمەکەریم عارف کارى وەرگێڕانى بۆ کردووە دەخاتە ناو کتێبخانەی کوردی.

نەجیب مەحفوز:

- ناوى تەواوى: نەجیب مەحفوز عەبدولعەزیز ئیبراهیم ئەحمەد

- لە رۆژى 11/12/1911 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- پیشەى ئەدەبى: رۆماننوس و نوسەر.

- لەقۆناغى خوێندنى ئامادەیدا گرنگی زۆرى بە ئەدەبی عەرەبی داوە.

- لە تەمەنى خوێندکاریدا کاریگەری نوسەر (حافز نەجیب) بەسەرەوە بووە.

- لە ساڵى 1919 کاتێک تەمەنی (8) ساڵ بوو شۆڕشی میسرى بەرپا بوو، شۆڕش کاریگەریی گەورەی لەسەری دانا و بووە یەکەم ئەزموون لە هەستی نیشتیمان پەروەریدا ، کە دواتر بە قوڵی لە نوسینەکانیدا ڕەنگی دایەوە .

- لە ساڵی 1930 لە زانکۆی قاهیرە وەرگیراوە بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس.

- لە ساڵى 1932 دەستى بەکارى نووسین کردووە.

- لە ساڵی 1934 بڕوانامەی بەکالۆریۆسى لە فەلسەفە وەرگرتووە.

- دواى تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس درێژەی بە خوێندنی ماستەر لە فەلسەفەدا، بەڵام دوای ساڵێک وازی هێنا بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە نوسین .

- لە ساڵی ۱۹۳۸ تاکو ساڵى 1945بە سکرتێری پەرلەمان لە وەزارەتى ئەوقاف دامەزراوە.

- لە ساڵى 1988 خەڵاتى نۆبڵى ئدەبى وەرگرتووە، بووە بە یەکەمین عەرەب، کە براوەی ئەم خەڵاتە بووە.

- بە هۆی ئەوەی بەردەوام باسی کێشەی کۆمەڵگە و ئازارەکانی کردوە و ڕێبازی واقعی هەڵبژاردوە، زۆرترین خوێنەری هەیە.

- زۆربەی شاکارەکانی کراون بە فیلم یان دراما.

- چەندین ڕۆمانی بەناوبانگ و وەرگێڕاوی بۆ سەر زمانە زیندووەکانی جیهان.

- لە ساڵی ۱۹۹٤ هەوڵی تیرۆرکردنی درا کە بە چەقۆ لە ملیان دا، ئەم هەوڵە شکستی هێنا و ڕزگاری بوو، بەڵام زیانێکی گەورە بەر لای ڕاستی کەوت کە کاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر کارەکانی کە ڕۆژانە لە چەند خولەکێک زیاتر توانای نوسینی نەبوو.

- لە ساڵى 2004 بەهۆى نەخۆشى لە نوسین و کارى ئەدەبى دورکەوتۆتەوە.

- لە رۆژى 30/8/2006 لە تەمەنى (94) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى جزیرە کۆچى دوایى کردووە.

- دواى کۆچى دوایشى خانەی بڵاوکردنەوەی زانکۆی قاهیرە، خەڵاتی ساڵانەى نەجیب مەحفوز بۆ ئەدەبى راگەیاندووە، کە هەر ساڵەى خەڵاتەکە دەدرێت بە ئەدیبێک.

چەندین بەرهەمى وەرگێردراون بۆ سەرزمانى کوردى لەوانە:

- داستانی ڕەش و ڕووتان

- کۆڵانی میدەق

- سواڵکەرەکە

- ڕێگە


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە