JAHFAR-MAMLE.jpg

هونەرمەند جەعفەر ماملێ کۆچی دوایی کرد

جەعفەر ماملێ برای هونەرمەندی ناوداری کورد محەممەد ماملێ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە رۆژهەڵاتى کوردستان هەواڵى کۆچى دوایى جەعفەر ماملێ برای هونەرمەندی ناوداری کورد محەممەد ماملێ یان بڵاوکردەوە، بەپێى سەرچاوەکانى شەوی ڕابردوو 17/2/2020 هونەرمەند جەعفەر ماملێ بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری مەهابادى رۆژهەڵاتى کوردستان کۆچی دوایی کردووە.

جەعفەر ماملێ لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 13/10/1941 لە شارى مەهاباد لە دایکبووە.

- ناوى تەواوى: جەعفەر سەعید ماملێ.

- لە سەرەتای منداڵییەوە باوکی  کۆچی ‌دوایی کردووە.

- لە ساڵی 1992 لەگەڵ هەندێک لە هونەرمەندانی باشووری کوردستان، بەرهەمی (فرمێسکی شەو)ی لە شاری مەهاباد تۆمار کردووه.

- لە  ساڵی  1995 لە یادی مامۆستا (وەفایی) کە لە مەهاباد بەڕێوەچوو بەشداری کرد، کە بە وتنەوەی هۆنراوەکانی مامۆستا وەفایی و گۆرانی، پێشوازێکی زۆرى لێکراوە.

- لە ساڵی 1999 لەلایەن کۆمەڵەی کولتووری کوردی، بانگهێشت کراوە بۆ وڵاتی سوید و لە (گلوبنی شاری ستۆکهۆڵم) و دواتر لە چەند شاری تری ئەم وڵاتە کۆنسێرتی بەرێوەبردووە.

- بە چەندین کۆنسێرتى لە باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی بەشدار بووە.


ئەم بابەتە 109 جار خوێندراوەتەوە