Nawab.jpg

مزەفەر نەواب، شاعیر و شۆڕشگێڕ، لە سلێمانی دەدرەوشێتەوە

بە دروشمی (مزەفەر نەواب لە ویژدانماندا دەدرەوشێتەوە) بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، لە مەراسیمێکی ئەدەبی و روناکبیریدا، رێز لە شاعیر و شۆڕشگێڕی عەرەب، مزەفەر نەواب دەنێت.

وا بڕیارە رۆژى شەممە 22/2/2020 کاژێر (2)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە هۆتێل گراند ملینیۆم  بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، لە مەراسیمێکی ئەدەبی و روناکبیریدا بە دروشمی (مزەفەر نەواب لە ویژدانماندا دەدرەوشێتەوە) رێز لە شاعیر و شۆڕشگێڕی عەرەب، مزەفەر نەواب بنێت.

لەو مەراسیمەدا، چەند توێژینەوەیەکی گرنگ دەربارەی مزەفەر نەواب لە لایەن توێژەرانی پسپۆڕەوە پێشکەش دەکرێن، لەوانە: (پ. د. قاسم حسێن ساڵح، د. عەمار عەبدولباقی. غەزای درع التائی، د. قەحتان جاسم جەواد، د. سەعد حەسەنی و کازم غەیلان).

جگە لە پێشکەشکردنی ئەو توێژینەوانە، چەندین کەسێتی و روناکبیری عەرەب و بیانی لە دەرەوەو ناوەوەی عێراق، بانگێشتی مەراسیمەکە کراون و باس لە ژیانى و خەباتى شۆڕشگێڕى نەواب دەکەن، هەروەها چەند دەقێکى شیعر شاعیر دەخوێندرێتەوە لەگەڵ پێشکەش کردنى چەند گۆرانییەک لە شیعرەکانى مزەفەر نەواب کە کراون بە گۆرانى.

واش بڕیارە لە مەراسیمەکەدا کتیب لەسەر ژیانى و بەرهەمەکانى بڵاوبکرێتەوە.


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە