Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/2

- لە رۆژى 19/2/1935 مەحمود غەنى زادە، شاعیر و نوسەرى ئێرانى لە تەمەنى (55) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى تەبرێز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1879 لە شارى سلماس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/2/1945 ئیغرا (نهاد عەلائەدین)، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/2/1951 ئەندریە گید (André Gide)، نوسەرى فەڕەنسى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1947 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە، لە رۆژى 22/11/1869 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/2/1952 کنوت همسون (Knut Hamsun)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوس و رەخنەگر و نوسەرى نەرویجی لە تەمەنى (93) ساڵى لە شارى گریمستاد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/8/1859 لە دایکبووە، لە ساڵى 1920 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 19/2/1956 شەمعە محەمەد، ژنە ئەکتەرى عەمانى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/2/1957 رای وینستۆن (Raymond Andrew Winstone)، ئەکتەری ئینگلیزی لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/2/1963 محەمەد شەرەف، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 27/7/2018 لە تەمەنى (55) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1994 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/2/1967 بینیشیو دێل تۆرۆ (Benicio del Toro)، ئەکتەر و دەرهێنەری بورتوریکی لە شارى سان خوان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/2/1971 رەزوان نەسری، موزیکیان و ئاوازدانەرى سوری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/2/1975 مۆنالێزا (مونا عاتف سەید)، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/2/1985 هایلی داف، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و موزیکیانى ئەمریکی لە شارى هیوستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/2/1985 ئامال ماهر، ژنە گۆرانیبێژی میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/2/2005 سەعدەدین بقدونس، ئەکتەرى سورى لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/4/1924 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1940 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/2/2016 ئیمبۆتۆ ئیکۆ (Umberto Eco)، نووسەر و بیرمەند و رەخنەگری ناوداری ئیتاڵی لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى میلان لە ئیتاڵیا بە نەخۆشى شێرپەنجى پەنکریاس کۆچى دوایى کرد، لە رۆژى 5/1/1932 لە شارى ئەلساندریا لە دایکبووە، نووسەری رۆمانی بەناوبانگی (ناوی گوڵی سوور)ە، کە زیاتر بەم رۆمانە ناسراوە و هاوکات کراوەتە فیلمێکی سینەمایی و یەکێک لە ناوە دیار و خاوەن پێگەکانی بواری ئەدەب و رەخنەگری جیهانییە، ئەو کاتەى کۆچى دوایى کرد، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە پەیامێکدا سەرەخۆشی کردووە و هاوکات ئیکۆی وەک فەیلەسووفێکی بەرجەستەی جیهانی ناساندووە.جیا لە نووسینی پێنج رۆمان لە بوارەکانی فکر، فەلسەفە و رەخنەی ئەدەبیدا (40) کتێبی دیکەى نووسیوە، هەموو رۆمانەکانی بۆ بەشێکی زۆر لە زمانە زیندووەکانی دونیا وەرگێڕدراوە و کتێبی (ئیمان و بێ‌ ئیمانی)ش کراوەتە کوردی.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە