Handrennnn.jpg

له‌ قاهیره‌ دوو خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا

هونەرمەند و کاریکاتێرستى کورد (هه‌ندرێن خۆشناو) لە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر دوو خەڵاتى ڕێزلێنانى پێبەخشرا.

دواى ئەوەى هونەرمەند و کاریکاتێرستى کورد (هه‌ندرێن خۆشناو) لە هەردوو فێستیڤاڵى ئه‌لێکسه‌نده‌ر سارۆخان و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى کاریکاتێری و کارتۆنی له شارى ‌قاهیره‌، که‌ به‌شێکی ته‌رخانکرابوو بۆ نووسه‌ری به‌ناوبانگ (نه‌جیب مه‌حفوز) بەشدارى کرد، توانى لە هەردوو فێستیڤاڵەکەدا خەڵات بەدەستبهێنێت.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە