Kazm_sahir.jpg

کتێبى کازم ساهیر چەنگی سۆمەری بڵاودەکرێتەوە

کتێبێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى هونەرمەندى گەورەى عێراقى کازم ساهیر بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.

چاپخانەى کارۆ لە زنجیرەى ئەو کتێبانەى لە چاپخانەکەیاندا چاپ دەکرێن، هەواڵى بڵاوەکردنەوەى نوێترین کتێبى لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى کازم ساهیر بڵاوکردۆتەوە.

کازم ساهیر چەنگی سۆمەری، لە پێنج بەشی سەرەکی پێکهاتووە، کە تایبەتە بە ژیانی تایبەتی هونەرمەند کازم ساهیر و هونەرەکەی و موزیکەکەی و ئاشنایەتی لەگەڵ کورددا.

کتێبەکە لە نووسین و ئامادەکردنی (ئاکام بایز)ە، کە ڕەنج و ماندووبوونی (۸) ساڵی کارکردنێتی، کاری دیزاینی لەلایەن (ئەبوبەکر مەلا عەبدوڵڵا)ەوە بۆ ئەنجامدراوە، لە (دوو) بەرگ پێکهاتووە لە دوو توێی (۱۰۱۲) لاپەڕەی قەبارە گەورە و لەناو (بۆکس)ێکدا.

کتێبەکە بەسپۆنسەری کۆمپانیای (ئاسیاسێڵ) و لە چاپخانەی (کارۆ) لە ئێستادا چاپدەکرێت.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە