Zanyar.jpg

نۆڤلێتی دۆن شو یان بڵاودەکرێتەوە

لە ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند، بە ئامادەبوونی نووسەر مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی نۆڤلێتی دۆن شو یان بڵاودەکرێتەوە.

وا بڕیارە رۆژى شەممە 22/2/2020 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند بە ئامادەبوونی نوسەر (زانیار کەریم عەبدول) مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی نۆڤلێتی دۆن شو یان بڵاوبکرێتەوە.

دۆن شو یان، یەکەم ئەزموونی نۆڤلێتی نوسەرە و لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.

لە بارەی ئەم کتێبەوە زانیار کەریم دەڵێت:

 " لاوێکی گەنجی نیشتیمان وێنە کراوە، تەمەن و ناوی دیاری نەکراو، بەنەفەسێکی غەریببیەوە دەدوێت، هاوار دەکات، پڕ فزولیەت، خەون دەبینێت و پەلکە زێڕینە بە پەنجەکانی دروست دەکات. فرین و خۆ دزینەوە، نەمانی ئینتیمای نیشتیمانی و پێکدادانی دوو کەلتوری جیاواز دێنە دەنگ، ئەویش وەک پاڵەوان ڕو بەروی دەبێتەوە."

زانیار کەریم لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: زانیار کەریم عەبدول.

- لە ساڵی 1987 لە شارى سلێمانی لە دایکبووە.

- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.

- بڕوانامەى ماستەرى لە وڵاتانی مالیزیا بەدەستهێاوە.

- بڕوانامەى دکتۆرای لە وڵاتانی چین بەدەستهێناوە.

- ئێستا لە شارى سلێمانی دەژی.

- چەندین وتار و بابەتی لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگێڕاوە و لە ڕۆژنامەکاندا بڵاویکردۆتەوە.

- چەند توێژینەوەیەکیشی بە زمانی ئینگلیزی لە سەر کۆمەڵێک ڕۆمانی ئاسیا و ئەفەریقا لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکان بڵاوکردۆتەوە.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە