aysland.jpg

ئایسلەندا مێواندارى نوسەرانى ئەدەبى منداڵان دەکات

سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ (٤) دەرفەتی بەشداریی چالاکیی ئەدەبیی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت.

لە ئاگادارکردنەوەیەک بۆ نوسەرانى ئەدەبى منداڵان، واڵى تایبەتى پارێزگاى سلێمانى ئاگاداراى سەرجەم نوسەرانى ئەدەبى منداڵان دەکاتەوە، کە شارى (رەیجاڤیک)ى ئایسلەندى پرۆگرامى میوانداریى و مانەوەى یەک مانگیى بۆ نووسەرانى ئەدەبى منداڵان رێکدەخات.

دوا رۆژ بۆ ناو تۆمارکردن 1/3/2020 دەبێت و بەرنامەکە لە مانگى 10/2020 دەستپێدەکات، پێویستە بەشداربوو زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانێت، ئەگەر پێشکەشکار وەرگیرا، کۆى تێچووى میوانداریى و مانەوەکەى لەلایەن شارى (رەیجاڤیک) بۆ دابین دەکرێت.

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://bokmenntaborgin.is/en/grondals-house-unesco-cities-literature-residency?


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە