Drayy.jpg

ئامادەکاری بۆ چالاکییە هونەرییەکانی جەژنی نەورۆز دەستیپێکرد

بە مەبەستی ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکانی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، رۆژى یەکشەممە ٢٣/٢/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی، لیژنەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبۆوە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم چالاکییەکان کرا و تیشک خرایە سەر تەواوی کەلوپەل و پێداویستی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم یادە بەشێوازێکی شایستە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە