slofynaya.jpg

سلۆڤینیا مێواندارى نوسەرانى بوارەکانى شیعر و پەخشان و دراما و رۆمان دەکات

سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ (٤) دەرفەتی بەشداریی چالاکیی ئەدەبیی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت.

لە ئاگادارکردنەوەیەک بۆ نوسەرانى ئەدەبى منداڵان، واڵى تایبەتى پارێزگاى سلێمانى ئاگاداراى سەرجەم نوسەرانى بوارەکانى شیعر و پەخشان و دراما و رۆمان دەکاتەوە، کە شارى (لوبیانا)ى سلۆڤینیا پرۆگرامى میوانداریى و مانەوەى یەک مانگ بۆ نووسەرانى سەرجەم نوسەرانى بوارەکانى شیعر و پەخشان و دراما و رۆمان رێکدەخات.

دوا رۆژ بۆ ناو تۆمارکردن 29/2/2020 دەبێت و بەرنامەکە دوو جار لە مانگەکانى (5 و 11) دەستپێدەکات، پێویستە بەشداربوو زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانێت، ئەگەر پێشکەشکار وەرگیرا، کۆى تێچووى میوانداریى و مانەوەکەى لەلایەن شارى (لوبیانا) بۆ دابین دەکرێت.

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://www.facebook.com/events/724762241265757/

 

 


ئەم بابەتە 134 جار خوێندراوەتەوە