krakof1.jpg

پۆڵەندا مێواندارى بۆ نوسەر و وەرگێرەکان دەکات

سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ (4) دەرفەتی بەشداریی چالاکیی ئەدەبیی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت.

لە ئاگادارکردنەوەیەک بۆ نوسەر و وەرگێرەکان، واڵى تایبەتى پارێزگاى سلێمانى ئاگاداراى سەرجەم نوسەر و وەرگێڕەکان دەکاتەوە، کە شارى (کراکۆڤ)ى پۆڵەندى پرۆگرامى میوانداریى و مانەوەى دوو مانگ بۆ نووسەر و وەرگێڕەکان رێکدەخات.

دوا رۆژ بۆ ناو تۆمارکردن 29/2/2020 دەبێت و بەرنامەکە دوو جار لە مانگەکانى (5 و 6) دواتریش لە مانگەکانى (9 و 10) دەستپێدەکات، پێویستە بەشداربوو زمانى ئینگلیزى یان پۆڵەندى بە باشى بزانێت، ئەگەر پێشکەشکار وەرگیرا، کۆى تێچووى میوانداریى و مانەوەکەى لەلایەن شارى (کراکۆڤ) بۆ دابین دەکرێت.

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:


ئەم بابەتە 137 جار خوێندراوەتەوە