korya.jpg

کۆریاى باشوور مێواندارى هونەرمەندان دەکات

سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ (4) دەرفەتی بەشداریی چالاکیی ئەدەبیی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت.

لە ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دوو هونەرمەند لە بوارى نوسین و وەرگێڕان و دروستکردنى چیرۆکى وێنەیى و رۆمانى گرافیک، واڵى تایبەتى پارێزگاى سلێمانى ئاگاداراى سەرجەم هونەرمەندان لە بوارى نوسین و وەرگێڕان و دروستکردنى چیرۆکى وێنەیى و رۆمانى گرافیک دەکاتەوە، کە شارى (بوچیۆن)ى کورسیاى باشور پرۆگرامى میوانداریى و مانەوەى دوو مانگ بۆ دوو هونەرمەند لە بوارى نوسین و وەرگێڕان و دروستکردنى چیرۆکى وێنەیى و رۆمانى گرافیک رێکدەخات.

دوا رۆژ بۆ ناو تۆمارکردن 28/2/2020 دەبێت و بەرنامەکە دوو جار لە مانگەکانى (7 و 8) ئەمساڵ دەستپێدەکات، پێویستە بەشداربوو زمانى ئینگلیزى یان کۆرى بە باشى بزانێت، ئەگەر پێشکەشکار وەرگیرا، کۆى تێچووى میوانداریى و مانەوەکەى لەلایەن شارى (بوچیۆن) بۆ دابین دەکرێت.

بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://www.facebook.com/notes/bucheon-city-of-literature/2020-bucheon-residency/870147003399710/


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە