Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/2

- لە رۆژى 23/2/1685 جۆرج فریدریک هاندل (Georg Friedrich Händel)، موزیکیانى ئه‌ڵمانی لە شارى هالە لە دایکبووە، لە رۆژى 14/4/1759 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1821 جۆن کیتس (John Keats)، شاعیرى ئینگلیزى لە تەمەنى (25) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى رۆما لە ئیتاڵیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/10/1795 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1879 کازیمیر مایفیچ، هونه‌رمه‌ندی روسی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1929 به‌در نه‌وفه‌ل، ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1934 نه‌عیمه‌، ژنه‌ گۆرانیبێژی تونسی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1936 جه‌میل سدقی زه‌هاوی، شاعیری ناوداری به‌ نه‌ژاد کورد کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1955 ناجیه‌ ره‌بیع، ژنه‌ ئه‌کته‌ری سعودی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1959 لەیلا فروهەر، هونەرمەندى دەنگخۆشى ئێران لە شارى ئەسفەهان لە وڵاتى ئێران لە دایکبووە، لە دایک و باوکێکى هونەرمەند لە دایکبووە، لە تەمەنى (3) ساڵیدا هونەرى دەنگخۆشى تێدا دەرکەوتووە، لە ساڵى 1966 وەکو ئەکتەر لە فیلمدا رۆڵى بینیووە، بەهۆى بچووکى تەمەنەکەیەوە بە هونەرمەندە منداڵەکە ناوى دەرکردووە، لە ساڵى 1973 لە تەمەنى (14) ساڵیدا چووەتە ناو دنیاى گۆرانى وتن، لەدوای بەرپا بوونی شۆرشی ئیسلامی بەرەو تورکیا کۆچی کرد، پاشان لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا و دوای چوار رۆژ لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەرروویان کردە فەرەنسا، لە ساڵی 1988  بەرەو ئەمریکا سەفەری کردو لە ولایەتی لۆس ئەنجلوس نیشتەجێ بووە، لەوێ‌ درێژەی بەکاری هونەری خۆیداوە، لەڕۆژی 13/8/2004 بەهۆى هاوسەرگیرى لەگەڵ  (ئیسماعیل نەبی) لە ولایەتی لۆس ئەنجلوس-ەوە بەرەو شارێکی ولایەتی کالیفۆرنیا کۆچیان کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1965 ستان لوریل، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1966 سوره‌ییا فه‌خری، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1967 حه‌سه‌ن عسیری، ئه‌کته‌ری سعودی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1969 مادهوبالا (ممتاز بیگوم جیهان دیهلاف- Mumtaz Begum Jehan Dehlavi)، ژنە ئەکتەرى هیندى لە تەمەنى (36) ساڵى لە شارى مۆمباى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/2/1933 لە شارى نیودلهى لە هندستان لە دایکبووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە ماوەى تەمەنیدا لە (70) فیلم زیاتر رۆڵى بینیووە.

- لە رۆژى 23/2/1970 جه‌لال شموت، ئه‌کته‌ری سوری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1974 فه‌وزی جه‌زایرلی، ئه‌کته‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/1979 حه‌لا شیحه‌، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1979 حه‌نان متاوع، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1983 ئیمیلی بلنت، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1994 داکوتا فانیینگ، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/2/1997 هنری به‌ره‌کات، ده‌رهێنه‌ری میسری کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/2000 عوفره‌ حازه‌، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئیسرائیلی کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/2/2002 یوسف مترف، گۆرانیبێژى کوێتى لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1961 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە