Ahang.jpg

خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى چەند چالاکیەکى هونەرى ئەنجامدەدەن

بەمەبەستى بەرزراگرتنى یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، خوێندکارانى کۆلێژى زمانى زانکۆی سلێمانی لەژێر دروشمى (کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە) چه‌ند چالاکیەکى هونەرییان ئەنجامدەن.

رۆژی دووشەممە 24/2/ 24/2/2020 کاژێر (11)ی پێش نیوەڕۆ خوێندکارنى خوێندکارانى کۆلێژى زمانى زانکۆى سلێمانى بە نمایشکردنى چەند تابلۆیەکى شێوەکارى و ئەنجامدانى ئاهەنگى موزیک و گۆرانى کوردى یادی رۆژی جیهانی زمانی دایکیان کردەوە.

ئەنجامدانى ئەم چالاکیانە هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونى چەند پانێڵێک لە زانکۆکە لەژێر ناونیشانى (زمانی کوردی له‌ نێوان هزری نه‌ته‌وه‌یی و لۆژیکی زانستیدا).


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە