Yakety.jpg

لقى سلێمانى یەکێتیى نوسەرانى کورد رێز لە ئەندامەکانى دەنێت

لە یادى (50) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نوسەرانى کورد، لقى سلێمانى لە مەراسیمێکدا خەڵاتى رێزلێنان دەبەخشێت بە ئەندامانى سنوورى لقەکەى.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 25/2/2020 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى لقى سلێمانى یەکێتیى نوسەرانى کورد مەراسیمى ڕێز لێنان لە ئەندامانى سنوورى لقەکە بەڕێوە بچێت، لەم بارەیەوە (سەلام مستەفا) بەڕێوەبەرى کارگێڕى لقى سلێمانى یەکێتیى نوسەرانى کورد بە سایتى گەلاوێژى راگەیاند و وتى: "ئەمڕۆ خەڵاتى رێز لێنان دەبەخشینە (112) ئەندامانى یەکێتى نوسەران لە سنوورى لقەکەمان، لە پاى ئەو خزمەتە زۆرەى لە بوارى ئەدەبى و روناکبیریدا هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ و خزمەتى زۆرى بوارى ئەدەبى و روناکبیریان کردووە".


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە