Bwar.jpg

بەرگی دووەمی پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای شانۆی شاری سلێمانی چاپدەکرێت

بوار نورەددین لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک هەواڵى بڵاوکردنەوەى بەرگی دووەمی پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای شانۆی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە، کە لەسەر ئەرکى پارێزگاى سلێمانى چاپ دەکرێت، هەروەک هیواخوازیشە بەرگى یەکەم و سێیەمیش کە ئامادە کراون بۆ چاپ، وەزارەتى رۆشنبیری بۆى چاپ بکەن.

دەقى نوسینەکەى:

"دوکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکر خەرجیی لەچاپدانی بەرگی دووەمی پڕۆژەی بیبلیۆگرافیای شانۆی شاری سلێمانی بۆ خەرج کردم، سوپاس و پێزانینی زۆرم ھەیە بۆ ئەم ھاوکارییە، ھیوادارم «وەزارەتی ڕۆشنبیری»یش خەرجی لەچاپدانی ھەردوو بەرگی یەکەم و سێیەم لەئەستۆ بگرێت.

کاک «جەلیل حسێن»ی ھاوڕێم تەواوی پڕۆژەکەی دیزاین کردووە، ھەروەھا کاک «ئەحمەد سەعید»ی ھاوڕێم ناونیشانەکانی نووسیوە، دەستیان خۆش بێت.

لە پێناوی ئامادەکردنی ئەم پڕۆژەیەدا، کەڵک لە ئەرشیفی ٦٠ ھونەرمەند، ڕۆشبیر، تیپ و فەرمانگەی حکوومی وەرگیراوە، کە ناوی ھەموویان لە سەرەتای کتێبەکە و لەگەڵ بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکاندا نووسراوە.

دووبارە سوپاسی ھەموو ئەو دەزگا و بەڕێزانە دەکەم، کە پشتگیرییان کردووم و ھاوکارم بوون، بەتایبەتیش مامۆستا «نیاز نووری » نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان...".


ئەم بابەتە 210 جار خوێندراوەتەوە