Kazhal.jpg

کەژاڵ ئەحمەد، تازەترین شیعری بە ناوى (با سەدەیەک بخەوین) بڵاودەکاتەوە

وا بڕیارە بەم زووانە ژنە شاعیری کورد (کەژاڵ ئەحمەد) تازەترین شیعری بە ناوى (با سەدەیەک بخەوین) لە پاشکۆی ڕەنگدان بڵاوبکاتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە کەژاڵ ئەحمەدى شاعیر لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و نوسیویەتى: "بەمزووانە نوێترین دەقی شیعریم لە (ڕەنگدان) دا؛ دەخوێننەوە".

سەبارەت بەو دەقە شیعرە و بڵاوکردنەوەى لە ئێستادا تایبەت بە سایتى گەلاوێژ وتى: "نوێترین دەقی شیعریم بەناوی (با سەدەیەک بخەوین) ناونیشانەکەی بەڕێکەوت لەگەڵ ئەو دۆخە دەروونییە ناهەمووارەدا هاوتایە کە بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە ڕووبەڕووی خەڵکی وڵاتەکەم و هەموو مرۆڤایەتی بۆتەوە؛ ئەو شیعرەم لە مانگی ۱۲ ی ۲۰۱۹ لە دەرەوەی وڵات نوسیووە؛ لە کۆڕێکیشدا لە هۆڵی یەڵماز گۆنای لە شارى سلێمانى لە 13/2/2020 خوێندومەتەوە بەڵام دەقێکی خۆشەویستە لەلام و دەبێتە نوێترین شیعری بڵاوکراوەم .هەر لەدوای کۆڕەکە بوو کە داوای ئەو شیعرەکەم لێکرا تا لە ڕەنگدان دا بڵاوبکرێتەوە؛ وابڕیاریشە لێکدانەوەیەکی لەبارەوە بنووسرێت و لە هەمان ژمارەدا بڵاوبکرێتەوە".

ئەمە کۆپلەی یەکەمی شیعرەکەیە:

 

با سەدەیەک بخەوین !

دێمەوە بۆ لای تۆ ... نیشتمان

ئەمجارە، بە ئەشک دەتشۆم

بەخۆم وشکت ئەکەمەو.

پێت دەڵێم... لە تەوقی سەر

هەتا قەدەم

حەزدەکەم بەتەنیا بۆ تۆبم


ئەم بابەتە 704 جار خوێندراوەتەوە