Nansi.jpg

نانسى وەک ئەکتەر دەردەکەوێت

سەرچاوەکانى هەواڵ لە لوبنان بڵاویانکردەوە کە نانسى عەجرەم بۆ یەکەمینجار بەشداری لە درامایەکدا دەکات و دەبێتە ئەکتەر، یەکەمین ئەزمونی نواندن دەبێت لە ژیانیدا.

بەپێى سەرچاوەکان ناوى درامەکە (نسا‌ء من ژهب)ەو تەواوى دیمەنەکانى لە لوبنان تۆمارکراوە وچیرۆکى دراماکەش باس لە خۆشەویستى دەکات و ئاوێزان کراوە لەگەڵ کۆمیدیا.

سیناریۆى دراماکە لەلایەن (ئەمین جەمال ئیبراهیم و ئەحەمەد ئەبوزێد تۆفیق) نوسراوە و (ئیهاب محەمەد عەلى) بەڕێوەى وێنەگرە و ئەندازیار و دیکۆرى دراماکە (ئیسلام یوسف)ە و بەرهەمهێنەرى هونەریش (ئەحمەد عەبدولعاد) و لە دەرهێنانى (وائل ئیحسان)ە و ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی، نانسی عەجرەم هاوکات لەگەڵ چوار ئەکتەرى بەتوانا رۆڵ دەبین، ئەوانیش (نادیە جوندى، نەبیلە عوبێد، هالە فاخر و سەمیحە ئەیوب)ن جگە لە چەندین ئەکتەرى دیکەى بەتوانا، وا بڕیارە لەمانگی رەمەزانى 2020 لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان نمایشبکرێت.

سەرەڕای ئەوەی نانسی عەجرەم رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا هەیە، هاوکات گۆرانیش لە فیلمەکەدا دەڵێت، کە لە ئێستادا کۆتایى بە تۆمارکردنى گۆرانییەکانى ناو دراماکە هاتووە، کە هۆنراوەى (تامر حسێن)ە و ئاوازى (وەلید ئەعد) و دابەشکردنى (ئەحمەد ئیبراهیم).

 نانسی عەجرەم لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: نانسى نەبیل عەجرەم.

پیشەى هونەرى: گۆرانیبێژ.

لە رۆژى 16/5/1983 لە ناوچەى ئەشەرەفیەى شارى لوبنان لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (37) ساڵە.

سەر بەخێزانێکی مەسیحیە.

لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکە بەردەوامەز

دایکی سێ کچە بەناوەکانى (ئیلا، میلا و لیا).


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە