Daro_aziz.jpg

کارەکتەری سینەمایی

(کارەکتەری سینەمایی)، لە نووسینی (دارۆ عەزیز)ە، لە (۳٤٦) لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە،  (حەسەن فەلاح) پێداچوونەوەی بۆکردووە، بە تیراژی ۱٠٠٠ دانە لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە، وا بڕِيارە لە ڕۆژی دووشەمەوە 9/3/2020 لە ڕێگای کۆمپانیای بلاڤ پەیکەوە بەسەر کتێبخانەکانی شار و شارۆچکەکاندا دابەشدەکرێت.

کتێبەکە لە (20) چاپتەر پێکهاتووە، پشتی بە (6) پەرتووک بەستووە کە تایبەتە بە کارەکتەر و سوودی لە (36) پەرتووک وەرگرتووە کە بە گشتی کە بۆ سکرینپلەی نووسراون. دەبێتە سەرچاوەیەکی ئەکادیمی بەسوود بۆ فێرخوازانی بواری سینەما و ئەوانەی دەیانەوێت کارەکتەری سینەمای درووستبکەن .

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت:

"ئەم پەرتووکە تایبەتە بە خوڵقاندنی کارەکتەری سینەمایی بە شێوەیەکی ئەکادیمی، هەوڵێکە بۆ پرۆسەی وەدەستهێنانی سەرچاوە، بۆ دۆزینەوەی کارەکتەر، ڕێنیشاندەرە کەچۆن ئەو پرسیارانە بوروژێنین، کە نزیکمان دەکاتەوە لە کارەکتەرەکان، چۆن دەچینە ناو هەناویانەوە و دیوی ناوەوەیان دەپشکنین و باری سایکۆلۆژییان دەخوێنینەوە، چۆن لاپەرە بە لاپەرە بایۆ گرافیان هەڵدەدەینەوە، لەگەڵ ئەو بنەما سەرەکییانەی، کەدەبێت کارەکتەرەکانی پێدا تێپەڕن. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا باسمان لە جۆرەکانی کارەکتەریش کردووە. نموونەی پاڵەوان و نەیارمان ڕوونکردۆتەوە، هەروەها لە چ کاتێکدا دایەلۆگ بە کارەکتەرەکان دەبەخشێت".


ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە