Gwlzar.jpg

گوڵزار محەمەدی، ژنە هونەرمەند و ئەکتەرى کورد کۆچى دوایى کرد

هونەرمەند و شانۆکارى منداڵان (گوڵزار محەمەدی) لە تەمەنی (43) ساڵى بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە رۆژهەڵاتى کوردستان هەواڵى کۆچى دوایى ژنە هونەرمەند و شانۆکارى کوردیان بڵاوکردەوە، بەپێى زانیارییەکان  گوڵزار محەمەدی بەهۆى نەخۆشیەوە لە شارى تاران لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر، بەڵام بەهۆى سەختى نەخۆشیەکەى چەند رۆژێک بەر لە ئێستا گەڕێندرابویەوە بۆ شارى سنە و ئەمڕۆ یەکشەممە  8/3/2020 کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى 8ى مارس رۆژى جەژنى ژنان کۆچی دوایی کرد، هەر ئەمڕۆش لە مەراسیمێکى شایستەدا لە بە خاک سپێردرا.

 

گوڵزار محەمەدی لە چەند دێرێکدا:

پیشەى هونەرى: شانۆکار

لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سنە لەدایک بووە.

لە شارى سنە دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە کارنامەیدا لە بواری هونەری شانۆی بووکەڵەی منداڵاندا دەیان کاری هەیە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی شانۆکارانی خانەی شانۆی ئێران بووە.

سەرۆکی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی بووکەڵەیی تاران بووە، بەڵام مەرگ مەودای نەدا ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە ببات.


ئەم بابەتە 202 جار خوێندراوەتەوە