Shar.jpg

کورتە فیلمی شاردراوە بەرهەمدەهێنرێت

کورتە فیلمی (شاردراوە -  (hidden کە یەکەمین ئەزموونی دوو دەرهێنەرى کودرە بەرهەمدەهێنرێت.

فیلمەکە لە دەرهێنانى (رێباز موتابچى و ڕۆژە حەسەن)ە، کە یەکەمین ئەزموونى کارکردنى پێکەوەیانە و ماوەکەى زیاتر لە (10) خولەکە و هەریەکە لە (بەیان بۆمیا، حەمەڕەشید هەرەس، پێشڕەو حسێن، لاڤین رەئوف، ئاوات سەلیم و رەهەند سامان) رۆڵى تێدا دەگێڕن و (رۆزە)ش سیناریۆى فیلمەکەى نوسیوە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە منداڵێک دەکات کە لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسییەوە لە دایک دەبێت، دواتریش کێشەی شوناسى بۆ دروست دەبێت، کە ئەوەش کاریگەریی زۆر لەسەر شووناس و  نەبوونى پەیوەندى کۆمەڵایەتی و نامۆبوونى ئەم منداڵە لە کۆمەڵگە درووست دەکات، دواتر لەڕێگەی میوزیکژەنێکەوە میوزیک دەبێتە بەشێک لە شووناسی منداڵەکە.

سایتى گەلاوێژ زانیویەتى، ئەم فیلمە مانگێک زیاترە لەلایەن ستافێکى پرۆفیشناڵ ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆتا کارەکانى تەواو دەبێت.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە