dww.jpg

دوو ئەوروپای دوور دوور

دوو ئەوروپای دوور دوور.. کتێبێکی یاداشتنامە و گێرانەوەی (کامەران سوبحان و سەردار عەزیز)ە، تێکەڵەیەکە لەیاداشتنامە و بیرەوەرینامە، هەردوو نووسەر پێشەکییەکی هاوبەشیان بۆ نووسیووە.

سەردار عەزیز، لە پێشەکییەکەدا، دەنووسێت: (لە ناوەڕاستی ئەیلولی 2009 ڕۆشتم بۆ لای "تۆماس و ماریا" لەشوێنە بچکۆلەکەیان لە نێوان "گۆهانێس و مۆللی" بۆ ئەوەی هەندێک وێنەم بگرن  بۆ کتێبی داهاتووم.

هەروەها نووسیویەتی: ئۆتۆمبیلێکی "ئاودی" ڕەشم بە کرێ گرتبوو، بەرەو باکوور بەڕێگایەکی چوار خەتیدا، لە بەیانییەکی درەنگدا، بەهەستێکی زۆری خۆشییەوە لەسنگمدا کەوتمەڕێ. ئاسمان پاک و شین بوو، خۆر وەها دەدرەوشایەوە وەک ئەوەی هاوین بێت.) ئەمە دێڕە سەرەتاکانی یەکێک لە ڕۆمانەکانی ڕۆماننووسی ناسراوی نەرویجی "کارل ۆڤە کناوسەگارد"ە، بە ناوی "کۆتایی". (نووسینەکانی "کامەران سوبحان" یش، نووسینەکانی ئەم ڕۆماننووسە، نەرویجییەم دەهێنێتەوە یاد).

ئەگەرچى وا بڕیاربوو رۆژى شەممە 29/2/2020 لە مەراسیمێکدا کتێبەکە لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بڵاوبکرێتەوە، بەڵام کامەران سوبحان یەکێک لە نوسەرى کتێبەکە لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسوبک نوسیویەتى: " بەپێشنیاری کۆمەڵێ خوێنەر، مەراسیمەکەمان بەهۆی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دواخست بۆ کاتێکی تر". لە ئێستادا کتێبەکە لە کتێبخانەکانی کوردستان دەستدەکەوێت.

هەروەک لەسەر کتێبەکەش چەند دێرێکى بڵاوکردۆتەوە، بەم شێوەیە:

هەڵهاتن یان ڕۆشتن بۆ جێگایەکی تر، تەنیا لەڕێگای هەڵهاتنی فیزیکییەوە دەرناکەوێ، بەڵکو هەڵهاتن لە ڕێگای خەیاڵەوە بۆ دنیایەکی تر، بۆ شوێنی جیاواز، دەبێتە شاشێوازی جێهێشتن، ئەوەی یارمەتی ئەم شێوازە لە هەڵهاتن ئەدا چیرۆکەکانە، وێنەکانە، دیمەنەکانە، نەک شتی تر!


ئەم بابەتە 193 جار خوێندراوەتەوە