Kazhal.jpg

پەیکەرێک بۆ شاعیری کۆچکردو کەژاڵ ئیبراهیم خدر دروست دەکرێت

لەژیرچاودیری و سەرپەرشتی (د. تەها ڕەسوڵ) پەیکەریک بۆ ژنە شاعیری کۆچکردوو (کەژاڵ ئیبراهیم خدر) دروست دەکرێت.

هونەرمەندى شێوەکار (بەختیار هەڵەبجەیی) لە واڵى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵازیکردۆتەوە، کە پەیکەریک بۆ ژنە شاعیری کۆچکردوو (کەژاڵ ئیبراهیم خدر) دروست دەکات.

هەروەک لە واڵەکەیدا هاتووە، پەیکەرەکە لە ژیرچاودیری و سەرپەرشتی (د. تەها ڕەسوڵ) دەبێت و شارى قەڵادزێ بۆ دانانى پەیکەرەکە دیاریکراوە و ماوەی دووهەفتەیە ناوبراو دەستی بە ئەنجامدانى رووستکردتى پەیکەرەکە کردووە.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر لە چەند دێرێکدا:

- لەساڵی 1968لەشاری قەڵادزێ لەدایک بووە.

- خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی لەم شارەدا تەواو کردووە.

- بەهۆی ڕاگواستنی دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و گوندەکانی دەوروبەری خۆى و خێزانەکەی کۆچدەکەن  بۆ ئۆردوگای خەبات و چەند ساڵێک لەوێ نیشتەجێ دەبن.

- خاوەنی سێ منداڵ بووە بەناوەکانی: نامرێ، نواڵه‌ و داریاس.

- لەساڵی 1987دەستی بەنووسین کردوە و سەرەتاش بە شیعری منداڵان.

- ساڵی 1988دەستدەکات بە نوسینی شیعری سۆزداری.

- زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

- خاوەنی 28 دیوان و نامیلکەی شیعرییە.

- زۆربەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی (عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەمازیخی، رووسی و ئیسپانی).

- ئەندامی دەستەی نوسەرانی کورد بوو.

- لەزۆربەی کۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردووە.

- چەندین جار خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە.

- چوار دیوانی شیعریی چاپنەکراوی لەدواى خۆى بەجێهێشت کە هەموویان شیعری کورت و کۆپلەن.

- هەشت لە دیوانەکانی لەلایەن چەند نووسەرێکی کوردەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپنەکراون.

- دوو لە هۆنراوەکانی کراون بە شانۆگەری.

- یەکێک لە دیوانەکانی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەمازیغی.

- شەوی 23/4/2018، کاژێر 11:30 خولەک لە تەمەنی (50) ساڵیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کردووە.


ئەم بابەتە 210 جار خوێندراوەتەوە