Sama.jpg

سـەمـای فریـشتـەکـان - مێژووی هونەری میللی و هەڵپەڕکێی کوردی

ئەم کتێبە، بەرگی یەکەمیەتى و لە نووسین و ئامادەکردنی (عبدولعزیز مەجید)ە، لە (200) لاپەڕەی ڕەنگاو ڕەنگ پێکهاتووە و لەچاپخانەی کارۆ چاپکراوە.

" ئەم کتێبە بەردەستان، ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لەو هونەرمەندانەیە کە وەکو ئامادەکار و ڕاهێنەر و ئاواز دانەر، بوونەتە سوارچاکی مەیدانەکە و ڕۆلی گرنگی هونەریان لەم بوارەدا بینیوە، بۆیە جێگەی خۆیەتی وەکو مێژوو لەم ئەرشیف ئامێزە، شوێنی خۆیان هەبێت .

لە پێشەکى کتێبەکەدا هاتووە:

"لەم کتێبەمدا، زیاتر چوومەتە ناو مێژووی هونەرە میللییەکان و ژیانی ئەو هونەرمەندانەی ڕۆلیان هەبووە لە ڕاییکردنی کاری ڕاهێنان و ئامادەکردنی موزیک، دیارە ئەمەیش وەکو مێژوو بە مافی خۆمی دەزانم، دیسانەوە ئەندامانی ئەو گروپە هونەریانەی، تابلۆکانیان پێکهێناوە و شانۆکانیان ڕازاندۆتەوە، وایانکردووە ئەم هونەرە بە ڕەونەقداری بمێنێتەوە. ئەم پرۆژەیە هەوڵدانێکە بۆ بە ئەرشیفکردنی بەشێک لەم هونەرە بۆ مێژوو، پاراستن و پارێزگاریکردنە لە کلتووری نەتەوەیەک".

عەبدولعەزیز مەجید لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 1/1/1965 لەدایکبووە.

بەشی کارگێڕی لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک تەواو کردووە.

لە ساڵی 1978 دەستی بە کاری هونەری کردووە، بووە بە ئەندام لە تیپی هونەری میللی هەولێر.

لە ساڵى 1991 بوەتە بەڕێوەبەری شانۆ.

لە ساڵی 1997 تیپی هونەری میللی نەتەوویی ـ سلێمانی دامەزراندووە.

بەشداری ئاهەنگ و ڤێستیڤاڵەکانی ئەدەبی و هونەری لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم کردووە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە