Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/3

- لە رۆژى 10/3/1788 جۆزیف فرایهەر (Joseph von Eichendorff)، شاعیر و رۆماننوسى ئەڵمانى لە شارى لۆبۆفیتس لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/1857 بە نەخۆشى لە شارى نایسە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1918 محەمەد شەریف مستغانمى، ئەدیبى جەزائیرى لە شارى قسنتینە لە دایکبووە، لە رۆژى 1/11/1992 کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1920 هاجەر حەمدى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى تەنتا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/11/2008 لە تەمەنى (84) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1954 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1938 یوسف داود، ئەکتەری میسری لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 24/6/2012 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1965 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1940 چاک نوریس (Chuck Norris)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى ریان لە ویلایەتى ئەوکلاهۆما لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1940 میخائیل بولگاکۆف (Михаил Афанасьевич Булгаков)، رۆماننوس و شانۆکاری روسی لە تەمەنى (48) ساڵى لە شارى مۆسکۆ لە تەمەنى (48) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/5/1891 لە شارى کیف لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1953 ئیناس دغیدی، ژنە دەرهێنەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1954 ریاز ساڵح حسێن، شاعیرى سورى لە شارى درعا لە دایکبووە، لە رۆژى 21/11/1982 لە تەمەنى (28) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1955 یوسرا (سیفین محەمەد حافز نەسیم)، ژنە سینەماکار و ئەستێرەی سینەمای میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1958 شارۆن ستۆن (شارۆن ئیفۆن ستۆن (Sharon Yvonne Stone)، ئەکتەرى ناودارى ئەمەریکا و هۆلیود لە شارى میدفیل لە دایکبووە، لە سەرەتاى هەشتاکانەوە رۆلى لە چەندین فیلم و زنجیرەى هۆلیود بینیووە،خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆى و جیهانیە، لە واڵى تایبەتى خۆى لە تویتەرلە ساڵى 2019 نوسیویەتى:"هاووڵاتیانى عێراق شەڕ لە پێناو دیموکراسیدا دەکەن".

- له‌ رۆژى 10/3/1972 رانیا محمود یاسین، ژنە ئەکتەری میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1973 تورکی یوسف، ژنە ئەکتەری سعودی لە شارى ریاز لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/3/1976 هەیفا وەهبی (هەیفا محەمەد وەهبى) ژنە ئەستێرەی عەرەبی لە گوندى مەحرونە لە شارۆچکەىێور لە شارى جنوب لوبنان لە لوبنان لە دایکبووە، رەگەزنامەى هەردوو ولاتى میسر و لوبنانى هەیە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، جگە لە گۆرانى وتن لە چەند درامایەک و فیلمدا بەشدارى کردووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1981 ئاسۆ فارس حارس، رۆماننوس و شاعیرى کورد له‌ شارى سلێمانى له‌ دایک بووه، له‌ ساڵى 1998 ده‌ستى به‌ نوسین کردووه‌، لە ساڵى 2000 یەکەم دەقی شیعری بڵاوکردۆتەوە، چەندین کۆڕی شیعری لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان سازکردوە، خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکى چاپکراوە، لەوانە ئەوینێک لە سەراب، رۆمانە شیعر، 2005، پارچه‌یه‌ک له‌ خه‌ڵوز، رۆمان، 2020.

- له‌ رۆژى 10/3/1982 فەهد علێوە، شانۆنوس و نوسەری کوێتی لە کەێت لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1984 ئولیفیا وایلد (Olivia Wilde)، ئەکتەری ئەمریکی لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/3/1991 میر (بانگ چول یونگ)، گۆرانیبێژ و ئەکتەرى کۆریاى باشوور لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 10/3/1992  ئیمیلی ئوسمنت (Emily Jordan Osment)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- له‌ رۆژى 10/3/2004 زەکی ناسیف، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی لوبنانی لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/7/1916 لە گوندى مشەغەرە لە شارۆچکەى بقاع لە دایکبووە، لە ساڵى 1926 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 234 جار خوێندراوەتەوە