dav.jpg

دەفی دڵ

دەفی دڵ، نامیلکەیەکی شیعرییە و یەکەم ئەزموونی (ئەڤین شەوکەت)ە، لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە و لە ئێستادا لە بەشێک لە کتێبخانەکان بەردەستە.

دەوەن مەعروف پێشەکی بۆ نوسیوە و لەبەشێکى پێشەکیەکەدا هاتووە: "ئەڤین شەوکەت، قەڵەمێکە، دەزانێت چۆن و بە چ مانایەک ڕووداوەکان لەناو شیعردا جێبکاتەوە و ڕۆشنایی زمان و مانا درووستەکان لێک نزیک بکاتەوە، ئیشی شاعیر ئەوەیە، بتوانێت، شتە شارەوەکان و دیوە تاریکەکان ڕووناکبکاتەوە. بۆ ئەوەی خوێنەر بەزووی هەست بە دەلالەتەکانی شیعر و زمان بکات.

ئەڤین بەجۆرێک دەنووسێت، هەروەک نمە بارانێک، هێمن هێمن، دەبارێتە سەر زمان و مانا شارەوەکانی ناوەوە و دەرەوەی دەق".

لە ناو نامیلکە شیعریەکەدا ئەم دەقە شیعریە هاتووە:

"غەریبیم هێندە سەختە"

غەریبیم هێندە سەختە

رۆژ لەدوای رۆژ دەتوێمەوە

خەم و خەفەت ناخم دەخوات

وا خەریکە دەسڕێمەوە،

تەمەن لێرە هەمووی دەڕوا و

هەر چاوەڕێم کە بێمەوە

*** *** ***

کڕنوشم برد بۆ گەلا سوور و نارنجیەکەی

پاییزی تەمەنی تۆ

ئەو ئەژنۆ یەی دامنا لە زەوی

بۆ ڕوانین لە بەژنی تۆ

ئاسۆی تیشکێ دای لە رۆحم

لە نێوان باران و تنۆکی وەریوی تۆ

ئای لە لەیەک چوونی وەرزی تەمەنی

من و تۆ


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە