Aktar.jpg

ئەکتەرێکى ناودارى ئەمەریکا خۆى و خێزانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ئەکتەر و فیلمسازی ناوداری ئەمریکی تۆم ھانکس و ڕیتای خێزانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون... ھانکس لە پەڕەی تایبەتیی خۆیەوە ڕایگەیاندووە:

‎سڵاو ھاوڕێیان! من و ڕیتای خێزانم لە ئوستوراڵیاین و لە ناکاو ھەستمان بە کەمێک ماندووێتی کرد وەک ئەوەی سەرمامان بووبێت و گیانمان ھەندێک ئازاری ھەبوو. ریتا ناو بەناو ھەندێک تا و ئازاری ھەبوو. بۆیە وەک ئەوەی لە ئێستادا لە تەواوی جیھاندا پێویستە کردمان ئەویش بە ھاتن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنجامەکەمان پۆزەتیڤ دەرچوو.

‎ئێستا دەبێت چیبکەین؟ پزیشکانی تەندروستی ھەندێک پرۆتۆکۆڵیان ھەیە کە دەبێت رەچاوی بکەین. ئێمە وەک خێزانی ھانکس بۆ ئەو ماوەیەی کە تەندروستیی گشتی بیخوازێت گۆشەگیر دەکرێین و لە چاودێری پزیشکیدا دەبین. ھیچیتریش ناکرێت جگە لەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، راستە؟

‎لە زانیارییە تازەکان لەبارەی خۆمانەوە جیھان ئاگادار دەکەینەوە...

‎ئاگاداری خۆتان بن!

‎ھانکس!"

 تۆم ھانکس (Tom Hanks) لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: تۆماس جیفرى هانکس.

- پیشەى هونەرى: دەرهێنەر، ئەکتەر، بەرهەمهێنى فیلم، نوسەر و ئاوازدانەر.

- لە رۆژى 9/7/1956 لە شارى کۆنکۆرد لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە ئێستادا تەمەنى (63) ساڵە.

- ئەندامە لە ئەکادیمیاى ئەمەریکى بۆ هونەر و زانست.

- ئەندامە لە سەندیکاى دەرهێنەرانى ئەمەریکى.

- دوو جار ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە و لە خێزانى یەکەمى بەناوى (سامانسا لوس) جیابۆتەوە لە ساڵى 1987 دواى ئەوەى لە ساڵى 1978 ژیانى هاوسەریان پێکهێناوە، دواى ساڵێک لە جیابونەوەى خێزانى یەکەمى لە ساڵى 1988 لەگەڵ (ریتا ویلسون) هاوسەرگیرى ئەنجامداوەتەوە.

- خاوەنى یەک مناڵە بەناوى (کۆڵن هانکس)، کە ئەویش رێچکەى باوکى گرتووە و ئەکتەرە.

لە فیلمە بەناوبانگەکانی:

 Forrest Gump

Cast Away

Catch Me If You Can  و چەندانی تر.

 

 یتا ویلسون لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 26/10/1956 لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.

- لە ئێستادا تەمەنى (63) ساڵە.

- پیشى هونەرى: ئەکتەر و گۆرانیبێژ و بەرهەمهێنى فیلم.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە