Hawal.jpg

بەهۆى کۆرۆناوە چاپخانەیەک چاپى کتێب دەوەستێنێت

چاپخانەی کارۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، لەپێناو پاراستنی تەندرووستی گشتی و سەلامەتی گیانی کارمەندەکانمان بۆ ماوەیەک کارەکانمان دەوەستێنین.

لە راگەیەندراوەکەدا کە لە رۆژى 12/3/2020 بڵاویان کردۆتەوە، هاتووە: "تەندرووستی گشتیی و سەلامەتی لە پێش هەموو کارێکەوەیە

بۆ ئەو هاوڕێیانەی کە کتێبەکانیان لە چاپخانەی کـارۆ لە ڕیزبەندیدایە بۆ چاپکردن، لەپێناو پاراستنی تەندرووستی گشتی و سەلامەتی گیانی کارمەندەکانمان بۆ ماوەیەک کارەکانمان دەوەستێنین، بمانبوورن لە دواکەوتنی کارەکانتان".

لە کۆتایى راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "تکایە با هەموومان خۆمان بپارێزین و پابەندی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بین، بە خۆپاراستنمان خێزان و گەڕەک و شارەکانیشمان دەپارێزین".

چاپخانەى کارۆ، یەکێکە لە چاپخانەکانى شارى سلێمانى کە بەشێکى زۆرى کتێبەکان لەو چاپخانەیە بەشێوەیەکى جوان و سەرنج راکێش چاپدەکرێن، لە ماوەى رابردووشدا چەندین کتێبیان بە تیراژى جۆروجۆر چاپ کردووە و خزمەتێکى زۆرى بوارى ئەدەبى و هونەرى و روناکبیرییان کردووە.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە