ozhin.png

کتێبى شانۆیى دەقی (کەرکەدەن) بڵاودەکرێتەوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چەندین کتێبی شانۆیی، لە تیۆری شانۆ و مێژووی شانۆ و شانۆنامە بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە رۆژى 27/3/2020 لە ڕۆژی جیهانیی شانۆوە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کتێبى شانۆیى دەقی (کەرکەدەن) لە نووسینى (ئوژێن یونیسکۆ) و وەرگێڕانی لە زمانى فەڕەنسی (بەیان سەلمان) بڵاوبکاتەوە.

شانۆى کەرکەدەن، یەکێکە لە گرنگترین شانۆنامەکانی سەدەی بیستەم، کە ساڵی 1959 نووسراوە، ناوەڕۆکەکەى باس لە شارێکی بچوکی فەرەنسادا دەکات، کە هەموو خەڵکەکە دەبن بە کەرکەدەن، جگە لە پیرێژنێک نەبێت، کە دەبێتە جێی ڕەخنەی هەموان.

ئەم شانۆنامەیە وەڵامدانەوەیە بۆ ڕووداوەکانی پاش یەکەمین جەنگی جیهانی.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە