Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 13/3

- لە رۆژى 13/3/1711 نیکۆڵاس بۆیلو (Nicolas Boileau)، نوسەر و شاعیرو رەخنەگرى فەڕەسنى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/11/1636 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/1872 مەهدى حلى، شاعیر و ئەدیبى عێراقى لە تەمەنى (65) ساڵى لە حلە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1807 لە حلەى شارى بابل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/1900 جیورجیوس سفریس، شاعیرییۆنانی لە شارى ئیزمیرى تورکیا لە دایکبووە، لە رۆژى 20/9/1971 لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى ئەسینا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1963 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 13/3/1902 محەمەد عەبدولوەهاب، موزیکان و گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/5/1991 لە تەمەنى (90) ساڵى بە جەڵتەى مێشک کۆچى دوایى کرد، لە ساڵى 1917 تاکو ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1931 نەجاح سەلام، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1936 سوهام فەتحى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 21/2/2018 لە تەمەنى (82) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1941 مەحموود دەروێش، شاعیرى فەڵەستینى لە گوندى بروە لە شارى جەلیل لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/2008 لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى هیوستن لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1941 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى ئەدەبیدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1942 لەیلا تاهیر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1958 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1943 غانم ساڵح، ئەکتەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 19/10/2010 لە تەمەنى (67) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لەشارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1944 نور هودا، ژنە ئەکتەرى میسرىکە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە شارى دمیات لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1950 ویلیام ماسى، ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەرى ئەمەریکى لە شارى میامى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/1956 دانا دیلانى، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیویۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/1967 سابر رباعى، گۆرانیبێژى تونسى لە شارى سفاقس لە دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1975 ئیڤۆ ئەندەریتچ، ئەدیبى سربى لە تەمەنى (82) ساڵى لە شارى بلگراد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/10/1892 لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 13/3/1981 جاد شویرى، گۆرانیبێژ و موزیکان و دەرهێنەرى لوبنانى لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/3/1985 ئیمل هێرش (Emile Hirsch)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى توبانجا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/1993 عه‌بدوڵڵا غه‌یس، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (63) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/1/1930 لە گوندى کفر شلشلمون لە شارى شەرقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/1977 عەبدوڵڵا شەمسەددین، شاعیرى میسرى لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى قاهیر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1921 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/2002 شه‌وقی چیف، ئه‌دیب و زمانزانی میسری لە تەمەنى (92) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/1/1910  لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/3/2018 عەبدوڵڵا بارونى، ئەکتەرى کوێتى لە تەمەنى (45) بەنەخۆشى دڵ ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/10/1973 لە کوێت لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە