kteb.jpg

بەشی نۆزده‌هه‌م: هەڵسەنگاندنی كتێبی سەرۆكی سەنگاپورە (من العالم الثالث إلی الأول)

مەلا بەختیار

"دایك‌و باوكی خوێنه‌وار، باشترن بۆ په‌روه‌رده‌ی خوێندكار"

ئه‌و كێشانه‌ی له‌ بابه‌تی پێشوودا باسمكرد، بۆ سه‌رۆكی سه‌نگاپوره‌ ئاسان قوت نه‌دراوه‌. به‌ڵكو دژایه‌تی زۆریش كراوه‌. بزانن چی ده‌نوسێ‌:

"ژنه‌ ده‌رچووه‌كان هه‌ستیان به‌ بێزاری كرد، چونكه‌ تیشكم خسته‌ سه‌ر ئاسته‌نگه‌كه‌یان. به‌ڵام ژنه‌ ده‌رنه‌چووه‌كان (له‌ته‌ك باوك‌و دایكیانه‌وه‌) هه‌ڵچون، چونكه‌ ئامۆژگاریم كردووه‌ كه‌ هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێ‌. دوچاری په‌لامارو تانه‌ و ره‌خنه‌ بومه‌وه‌و پێیانده‌گوتم: ده‌سته‌بژێرییه‌". (بڕوانه‌ ل185).

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سه‌رۆكی وڵات، هه‌ڵنه‌چووه‌. كه‌سیشی سزا نه‌داوه‌. ئارام ئارام، له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌و به‌ ئامار وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێ‌: "بۆچونه‌كانم به‌لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك ئامار ده‌سه‌لماند، كه‌ له‌ ساڵانی رابوردودا ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات، پێشینه‌ی باوك‌و دایكی فێركار (10%) باشتره‌ له‌ خوێندكارانی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا، له‌ته‌مه‌نی (12-16-18) ساڵیدا. ئه‌م ئامارانه‌ بواری گومانیان نه‌هێشته‌وه‌ كه‌ دایك‌و باوكی په‌روه‌رده‌كراو، رۆڵی چاره‌نوسساز ده‌گێڕن". ده‌شڵێ‌: "ساڵانی (1960-1970) كه‌ زۆربه‌ی ده‌رچوه‌كانمان له‌ زانكۆكانی بێگانه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ نه‌خوێنه‌واره‌كان بون. به‌ڵام ساڵانی (1980-1990) (50%) له‌وانه‌ی ده‌رچون له‌ هه‌ره‌ باشه‌كان بون، ئه‌مانه‌ له‌ دایك‌و باوكی خوێنه‌واره‌وه‌ په‌روه‌رده‌ كرابون".

لێره‌دا، گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێی پلانی زانستی، له‌سه‌ره‌تاوه‌، كیشه‌ی دواكه‌وتن، ده‌وروژێنێ‌، به‌ڵام سوربون له‌سه‌ر بنه‌ما زانستیه‌كان، له‌ دوائاكامدا، هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێ‌. سه‌رۆكی سه‌نگاپوره‌ هه‌تا لاپه‌ڕه‌ (194) باسی ئه‌و كێشانه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات..

مه‌خابن، له‌كوردستاندا، ئه‌م كێشه‌ سۆسیۆلۆژی-زانستییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نه‌كان، هاوسه‌رگیری، فێرخوازو په‌روه‌رده‌ی به‌هره‌، نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراوون، به‌ڵكو ئێستاش زۆربه‌ی ژنانی كوردستان، له‌لایه‌ك نه‌خوێنه‌وارن‌و له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ژێرده‌سته‌ی كولتوری رزیوی باوكسالارین. سه‌ره‌نجام، توندوتیژیش دژی ژنان به‌رده‌وامه‌.. هه‌تا راده‌ی تاوان.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە